لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە.

هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە دژی بە خراپیی گوزەران و دابەزینی بەهای دراوی لوبنانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی.

ئاژانسی هەواڵی لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار بڵاویكردەوە، “خۆپیشاندەران ڕێگا سەرەكییەكانی بەیرووتی پایتەخت و شار و ناوچەكانی سەیدا و زەهرانی و سوڕ و حاسبیا و تەڕابلوس و عەكار و هەرمل-یان داخستووە.”

لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانەوە، خۆپیشاندەرانی بەیروت ڕێگای بەردەم بانكی ناوەندیی لوبنان-یان داخستووە و ناڕەزایی دەردەبڕن بەرانبەر بە سیاسەتەكانی بانكەكە و ئاڵای بانكەكەیان سووتاند.

ماوەی سێ ساڵە ناوبەناو خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان ڕێكدەخرێن، هۆكاری خۆپیشاندانەكان خراپیی خزمەتگوزارییەكان و كەڵەكەبوونی خاشاك و بێكاری و دابەزینی ئاستی بژێوی و بەهای دراون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

پاپا فرانسیس: کوردستان لەکاتی هێرشی داعشدا کریستیانەکانی پاراست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share