بوونی دیاردەی چەكداری لە شەنگال ڕەتدەكرێتەوە

دۆخی ئەمنی بەتەنها لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ڕۆژئاوای موسڵ دایە

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە تایبەت بە بوونی هێزی چەكدار لەنێو شەنگال بڵاودەكرێنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، درێژە بە تەواوكردنی ڕێككەوتنی شەنگال دەدەین، كە لەئێستادا چووتە قۆناغی كارپێكردنەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەسەر زاری خەفاجی ئاشكراشیكرد كە سەردانی شەنگال-ی كردووە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بوونی دیاردەی چەكداری لە دەرەوەی سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی و دەزگا ئەمییەكان لەئارادایە و وتی، “چاومان بە خەڵكەكەمان لە شەنگال كەوت، لێیانەوە دڵنیابوومەوە كە دۆخی ئەمنی بەتەنها لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ڕۆژئاوای موسڵ دایە”.

رۆژی 9 تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هەولێر و بەغداد لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال ڕێککەوتن.

بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لە شەنگال دروستدەکرێت و، دۆسیەی ئەمنی ناوچەكەش بە پۆلیسی خۆجێیی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەسپێردرێت.

بابەتی پێشتر

پیاوێك كە بەجلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەكرد دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕێككەوتنی عێراق و چین كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share