پیاوێك كە بەجلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەكرد دەستگیركرا

تۆمەتبار و منداڵەكان

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پیاوێكیان دەستگیركردووە كە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە و بە بەكارهێنانی سێ خوشكەزای سواڵ (دەرۆزە)ی دەكرد.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان بڵاویكردەوە، نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرابكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن،

دەشڵێت، “تۆمەتبار پیاوە و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد”.

“تۆمەتبار دانینا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكارهێناون” وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە

ئاشكراشیكردووە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.

بابەتی پێشتر

چەند كەسێكیش برینداربوون.. بومەلەرزەكە لە پێنجوێن زیانی مادی لێكەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

بوونی دیاردەی چەكداری لە شەنگال ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی سپی هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لەبەنزینخانەكاندا دابەزی و دەڵێت، “یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە…
Total
0
Share