ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕێككەوتنی عێراق و چین كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

لە ئەیلولی ساڵی 2019 لە سەردەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی واژۆکرا

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق دەڵێت، ئەو ڕێككەوتنەی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی پێشوو لەگەڵ چین واژووكرا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە پرۆژەی بودجەدا جێی كراوەتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان عێراق و چین كە لە 23ی ئەیلولی 2019 لە پەككین واژووكرا و بۆ ماوەی بیست ساڵە، لەسەر بنەمای نەوت بەرامبەر بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراقە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەسەر زاری مەزهەر محەمەد وتیشی، “ڕێككەوتنەكە تائێستا كارایە و لەبواری جێبەجێكردندایە، لە یاسای بودجەی گشتیی 2021دا داهاتی بە نزیكەی دوو ملیار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە بەمەبەستی كاركردن لەسەری” ئەوەشی وت، “ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

ڕونیشیكردەوە، بەپێی ڕێككەوتنەكە داهاتی 100 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكراوی عێراق دەدرێتە چین لە ئەژمارێكی بانكی پارێزراودا و بەكاردەهێنرێت بۆ پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە و بونیادنان كە پەیوەندی بە ژیانی گەلەوە هەیە.

ڕاوێژكارەكەی مستەفا كازمی ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرامبەردا چین ئاسانكاری زیاتر دەكات و زامنی بەردەوامی پڕۆژەكان دەكات بەپێی ئەو وردەكارییەی لە هەردوو پاشكۆی ژمێریاری و نەوتی ڕێككەوتنەكەدا هەیە.

ڕێککەوتننامەی ئابوری نێوان عێراق و چین لە ئەیلولی ساڵی 2019 لە سەردەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی واژۆکرا، كە هەشت ڕێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن لە بوارەكانی ژێرخانی ئابوری ‌و پەیوەندی ‌و پیشەسازی ‌و ئاسایش ‌و ووزە لەخۆدەگرێت.

بەپێی ناوەرۆكی ڕێككەوتنەكان چین پرۆژەی ستراتیژی لەو بوارانەدا لە عێراق جێبەجێ دەکات، لەبەرانبەریشدا بەغداد نەوتی خاو دەداتە ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

بوونی دیاردەی چەكداری لە شەنگال ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

داعش 19 كەس لە ناوەڕاستی سوریا دەڕفێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share