دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتی پاككردنەوەی بەنداوی دوكان ئەنجامدەدات

لەلایەن دامەزراوەی ڤیم-ەوە هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی بەنداوی دوكان دەستیپێكرد و سەرپەرشتیاری پرۆژەكانی رێكخراوەكەش دەڵێت، بەردەوام دەبن.

كەویار محەمەد، بەرپرسی پرۆژەكانی دامەزراوەی ڤیم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سێكتەری ژینگە بە سێكتەرێكی گرنگ دەزانن، بۆیە ئیشی تیادەكەن، دوای ئەنجامدانی هەڵمەتی پاككردنەوەی دەریاچەی دەربەندیخان بە سەركەوتوویی، بڕیاریانداوە لەم جۆرە ئیشانە زیاتر بكەن.

وتیشی، “رۆژانە لە كاتژمێر 6ی بەیانییەوە كار لە پاككردنەوەی بەنداوی دوكان دەكەین و بەردەوام دەبین تا بە تەواوی پاكدەكرێتەوە”.

كەویار ئەوەشی وت، “ئەو خاشاكەی لە بەنداوی دوكان هەیە كەمترە لەوەی لە بەنداوی دەربەندیخان هەبوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە ناوچە گەشتیارییەكان دەكەونە خوار بەنداوی دوكانەوە و، هەوڵدەدەین لە ئایندەدا لەوێش ئیش بكەین”.

روونیشیكردەوە، وەك ئەوەی لەلایەن سەرۆكی دامەزراوەی ڤیم ئاماژەی پێدا پرۆژەی داهاتوویان بریتی دەبێت لە پاككردنەوەی ئاوی تانجەرۆ.

سەرپەرشتیاری پرۆژەكانی دامەزراوەی ڤیم ئاشكراشیكرد، ئەو خۆڵ و خاشاكەی لە بەنداوەكە دەردەهێنرێت، سەرجەمیان ریسایكڵ دەكرێن، ئەو بەشانەی پلاستیكە دەتوێندرێنەوە و سەلەی خۆڵی لێدروستدەكرێت، ئەو بەشەی دیكەش لەلایەن بەشی ئارتفرۆشەوە كارێكی هونەری لێدروستدەكرێت و لە دوكان دادەنرێت.

پێشتر دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتێكی هاوشێوەی بۆ پاككردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لە خۆڵ و خاشاك و پاشماوە ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌. لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی…
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
0
Share