قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەمین سەرۆككۆماری كورد لە مێژووی عێراق دەڵێت، “پێویستمان بە یەكڕیزی و وەلانانی كێشە لاوەكییەكان هەیە”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام بە سەرۆككۆمار جەخت دەكەینەوە كە لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە دیپلۆماسیەت و داناییەكانی هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان لە كوردستان و عێراقیشدا”.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێویستیمان بە یەکڕیزی و وەلانانی کێشە لاوەکییەکان هەیە لەپێناو ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان”.