وێنە.. لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا

ئەمڕۆ 6ی نیسان لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لەسەر یەکێک لە ڕوداوەکان کە کەسێکی تێدا مردووە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر 9:15 لەسەرڕێگای گەزنە عینکاوە لەنزیک کۆمپانیای ئۆیل گاز ئوتومبێلێکی جۆری گیتای تایبەت کاتێک سەرپێچیکردووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیساندا و نیسانەکەش خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی تیۆتای ڕاف فۆر، لە ئەنجامدا شۆفێری ڕاڤفۆرەکە گیانی لە دەستداوە”.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “شۆفێری نیسانەکە بە سەختی بریداربووە و ڕوداوەکە بووەتەهۆی زیانێکی مادی زۆر بە ئۆتۆمبیلەکان”.

لە ڕوداوێکی دیکەدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 بەیانی لەسەرڕێگای سەرەکی هەولێر کەسنەزان بەرلەگەیشتن بەشەقامی 120 مەتری لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار ئوتومبێلێکی مارسیدس سالۆن بەهۆی تیژڕۆیی وبێ ئاگایی خۆی کێشا بەدواوەی تڕێلەیەکی ئێرانی کە لەقەراغی ڕێگایەکە وەستابوو لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا وزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری كوردستان: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە كەلار پەكەكەی كردە ئامانج

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی”پەكەكە”یان كردووەتە ئامانج و چوار كەس شەهیدبوون. دژە تیرۆری كوردستان لە…
Total
0
Share