(ڤیدیۆ) ئێڤەرتۆن دوای 22 ساڵ دێربی مێرسیسایدی لە لیڤەرپوڵ بردەوە

دێربی مێرسیساید دوای 22 ساڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بە بردنەوەی ئێڤەرتۆن کۆتاییهات

ئەمشەو، شەممە یانەی ئێڤەرتۆن یاری هەفتەی 25ی پریمەرلیگی بەرانبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئێڤەرتۆنی ئەنچلۆتی لە ئانفێڵد ڕۆدز بووە میلانی لیڤەرپوڵی کلۆپ و دێربی گەورەی مێرسیساید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی سێ و 83 لەلایەن ڕێچارلیسۆن و جیڵفی سیگۆردسۆنەوە تۆمارکران، لە بەرامبەر هێزی تۆفیزدا ئەستێرەکانی ڕێدز هەوڵیاندا کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانیان بهێنن (چوار دۆڕاندنی لەسەریەک لەم وەرزەدا) و لە کۆتاییەکانی تایمی دووەمدا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسود بوو و یارییەکە (2-0) کۆتاییهات.

https://streamable.com/mdmxrj

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ئێڤەرتۆن لە کۆی 24 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 40 و لەگەڵ لیڤەرپوڵی ڕکابەری هاوتا بووەوە، بە جیاوازی گۆڵ لیڤەرپوڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە و ئێڤەرتۆن لە پلەی حەوتەمدا جێگیربوو، بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، بردنەوەی ئەمشەوی ئێڤەرتۆن لە یاریگای ڕکابەری مێژووییدا و لە دێربی مێرسیساید یەکەمینجارە لە ساڵی 1999وە ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

هەمیشە براگەورە چاودێری كردووین

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهانی لە تارانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
Total
0
Share