هاندەرانی یوڤانتۆس لە ئالێگری هەڵگەڕانەوە

دوای یەکسانبوونی یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر بۆلۆنیا، ماسیمیلیانۆ ئالێگریی ڕاهێنەری یوڤی داوای لە هاندەران کرد خۆڕاگربن و چاوەڕوانی داهاتوو بکەن.

بەپێچەوانەوە، هاندەرانی یوڤی توڕەیی دایگرتوون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە چەندین هاشتاگ داوای دوورخستنەوەی ئالێگری و گەڕاندنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیان کردووە.

لاپۆ ئیلکان، ئامۆزای سەرۆکی یانە (ئەندریا ئانێلی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بەتوندی ڕەخنەی لە ئالێگری گرتووە و نووسیویەتی، ” ئێمە بەهیچ شێوەیەک خۆشحاڵ نین”.

ئالێگری لەم وەرزە 2021/2022 سەرپەرشتی 45 یاریی یانەی یوڤانتۆسی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان کردووە، 26 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و 9 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی فاتی دوادەکەوێت

بابەتی دواتر

مانگانە 100 هەزار دینار دەدرێت بە خێزانە كەمدەرامەتەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share