یاسای بودجە ڕێی داوە حكومەتی عێراق چەند پارە قەرز بكات؟

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڕی ئەو قەرزەی دیاری كردووە كە حكومەتی وڵاتەكە دەتوانێت بیكات و لە بودجەدا ڕێی دراوە.

هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “كۆی ئەو قەرزە دەرەكییە نوێیانەی لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 دیاری كراوە، زیاترە لە 2 ملیار دۆلار، بەڵام وەك قەرزی ڕاستی ناگاتە 350 ملیۆن دۆلار”.

سەبارەت بە بڕی ئەو قەرزەی حكومەتی عێراق لەناوخۆ دەتوانێت بیكات، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، “قەرزی ناوخۆیی لە 5 تریلیۆن دینار تێپەڕ ناكات، كە لە بانكی ناوەندیی عێراق قەرز دەكرێت”.

حكومەتی عێراق لە ئەگەری پەنا بردن بۆ قەرزی ناوخۆ و دەرەكی، دەبێت پشتبەست بە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 قەرز بكات.

بابەتی پێشتر

پوتین یاسایەك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی واژوودەكات

بابەتی دواتر

وەزیری بازرگانی: بەمزوانە دۆسییەی شایستە داراییەكانی جوتیاران كۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share