كۆمسیۆن ژمارەی پارتە داواكار و مۆڵەتپێدراوەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پارتە مۆڵەتپێدراوەكان گەیشتووەتە 250 و 110یان داوای بەشدارییان لە هەڵبژاردن كردووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان ئامارێكی پارتە سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی بڕیاردراوی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و دەڵێت، ژمارەی ئەو لایەنانەی تا ڕۆژی یەكشەممە مۆڵەتیان پێدراوە گەیشتووەتە 250 پارت، لەنێویاندا 110 پارتیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن پێشكەشكردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە ژمارەی ئەو هاوپەیمانییە سیاسییانەی پەسەندكراون بۆ 30 هاوپەیمانێتی بەرزبووەتەوە و هەشتیان داوایان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ پێشكەشكردووە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لەو چوارچێوەیەدا كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات.

پێشتر ئەنجومەنی كۆمسیاران ماوەی تۆماری هاوپەیمانییە سیاسییەكانى بۆ كۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 27ی شوباتی 2021 درێژكردبۆوە، لەپێناو فراوانكردنی بوار بۆ هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ پرۆسەی ناوتۆماركردن، و نوێكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر ئەو حزبانەی لە سایەی هاوپەیمانییەكاندا پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردووە.

چوارشەممەی ڕابردوو جومانە ئەلغەللای، وتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بۆ ناوەڕاستی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی 15ی نیسانی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە 4/14دا تەنها تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی ئەنفالكراوان دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share