وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە 82%ی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون

وەزارەتی خویندنی باڵای هەرێم ئاشكرایدەكات، بۆ خوێندنی ئەمساڵ 43 هەزار و 277 دەرچووی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون كە 82%یان دەرچووانی ئەمساڵن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كەمێك لەمەوبەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، وردەكاریی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكرد، بۆ خوێندنی ئەمساڵ، 43 هەزار و 277 دەرچوو لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون كە لە 82% دەرچووانی ئەمساڵن و ژمارەیان 37 هەزار و 170 دەرچووە.

ڕوونیشیكردەوە، 52 هەزار و 532 خوێندكار داواكاری وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەشكردبوو كە دەرچووانی ساڵانی ڕابردووشیان تێدابوو.

ڕاشیگەیاند، هەزارو 893 دەرچووی ساڵانی پێشوو، هەروەها دوو هەزار و 941 دەرچووی ساڵی 2020 وەرگیراون.

هەر بەپێی داتاكانی وەزارەتەكە، لە 21%ی دەرچووان لە پاراڵێل وەرگیراون و 62%ی دەرچووانیش لە خوێندنی خۆڕایی زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەرپرسانی وەزارەتەكە ئاشكرایانكرد، خوێندكار هەیە كۆنمرەكەی 97 بووە، بەڵام ناوی نەهاتووەتەوە بەهۆی ئەوەی داوای كۆلێژی بەرزتری كردووە.

بۆیە وەزارەتەكە داواكاربوو ئەوانەی وەرنەگیراون یان ئەوانەی وەرگیراون و ناڕازین  لە ماوەی هەفتەیەكدا سكاڵا تۆماربكەن.

بابەتی پێشتر

لە "ئێستا"وە ئەنجامەکانی زانکۆلاین وەربگرەوە

بابەتی دواتر

پسووڵەکەی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وەزارەتی پیشەسازیشی هێنایەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share