لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک بووە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناو شاری کەلار و لە ترافیکلایتی نزیک مزگەوتی بوخاری، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک بووە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو چوارشەممە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا و دۆدج، لە ترافیکلایتی نزیک مزگەوتی بوخاری پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری نیسان ناڤارا لەدایکبووی 1974، برینداربوو.

دەشڵێت، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دۆدج لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە، بە ئاراستەی بازاڕ رۆیشتووە و نیسان ناڤارا، بە ئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب رۆیشتووە و لە ترافیکلایتەکەدا پێکیانداداوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەکات، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی وادەی تەواوبوونی یەکتربڕی (تۆفیق وەهبی) رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکتربڕی تۆفیق وەھبی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست…
Total
0
Share