حەوت کەس بە تۆمەتی ماتۆڕ دزین دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، حەوت کەسیان بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکردووە و تۆمەتبارەکان دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە ماتۆڕسکیلەکانیان لێدزراوە.

ئاماژە بەوەدەکات، دوای بەدواداچوون توانرا حەوت تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستگیربکرێن، دوای دەستگیرکردنیان دانیانناوە بە تاوانەکانیاندا.

بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان، پێنج ماتۆڕسکیلیان لە سلێمانی و قەزای کەلار دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە، ئێستا سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر…
Total
0
Share