نرخی نەوت دابەزی

بڕیارەكەی ئۆپیك+ هۆكارە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی پاش بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیك+ دەربارەی كەمكردنەوەی پلەبەندی هەندێك لە كۆتوبەندەكانی لەسەر بەرهەمهێنان لەنێوان ئایار و تەمموزدا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت بۆ حوزەیران 61 سەنت دابەزی كە دەگاتە 0.9% و گەیشتە 64.25 بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا خامی ڕۆژئاوای تەكساس ڕادەستكراوی ئایاری داهاتوو 53 سەنت دابەزی كە دەگاتە 0.9%ی نرخەكەی و گەیشتە 60.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و ڕوسیا و هاوپەیمانەكانیان (ئۆپیك +) ڕێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكانی بەرهەمهێنان بە بڕی 350 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە حوزەیران و نزیكەی 400 هەزار بەرمیل لە تەمموزی داهاتوودا.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی ڕۆژی پێنجشەممە كەمكردنەوەكانی ئۆپیك+ كاتێك ئەو زیادەیەی دەچێتەوە سەر دەگاتە 6.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

لافاو و داڕمانی زەوی لە ئەندۆنیسیا 91 قوربانی و دەیان بێسەروشوێنبووی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بانكی ناوەندی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی” و هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئاشكرادەكات. ئیحسان…
Total
0
Share