نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر شەنگال جێبەجێ بکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی شەنگال لە ڕوی ئیداری و کارگێڕییەوە ڕایگەیاند، هیوادارە لایەنەکان پابەندبن بەم ڕێککەوتنەوە و جێبەجێ بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا شەوی ڕابردوو 9ی تشرینی یەکەم دەڵێت، “داواكارين پابه‌ندى به‌ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا”.

سەرۆکی هەرێم بە ئەرێنییەوە لە رێککەوتنەکە دەڕوانێت و دەستخۆشی لە تیمی دانوسانکاری هەردوو لاش دەکات بۆ گەیشتن بەم کۆنوسەی لەلایەن هەردولاوە واژوو کراوە.

نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، “سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه‌ ڕۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م ڕێككه‌وتنه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين كه‌ يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون”.

ئێوارەی دوێنێ هەینیی 9ی تشرینی یەكەم، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند‌، “مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی ئه‌نجامدا، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ شه‌نگال به‌پێی ده‌ستوور باڵا ده‌كات، له‌ ئاستی كارگێڕی و ئه‌منییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان ناهێڵێت، شاره‌كه‌ ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و هاوڵاتییانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
بابەتی پێشتر

ڕۆحانی: سزاكانی ئەمریكا نا مرۆڤانە و ستەمكارانەن

بابەتی دواتر

ئاگربەست لە قەرەباغ ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share