موقتەدا سەدر پشتگیری سەردانەکەی کازمی دەکات بۆ وڵاتانی کەنداو

ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە عێراق، پشتگیری خۆی بۆ کرانەوەی وڵاتەکەی بە ڕوی وڵاتانی کەنداودا ڕاگەیاند و پێی وایە “ئەوە ڕێگە دروستەکەیە”.

موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ 4 ی نیسان ڕایگەیاند، “کرانەوەی عێراق بەڕوی وڵاتانی عەرەبیدا ڕێگە ڕاستەکەیە و پشتگیری سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ وڵاتانی ئیمارات و سعودییە”.

سەدر نوسیویەتی، “ئەو جۆرە پەیوەندیانە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئاشتی لە ناوچەکەدا و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا هەردوو وڵاتی سعودییە و ئیماراتی بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەدا کۆبوویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی…
Total
0
Share