وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، پرۆسهی وهرگرتنی دهرچووانی پۆلی دوازدهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگەكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و دەڵێت، “لە كاتژمێر 12ی سبەینێ شەممە 10ی تشرینی یەكەمەوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوازدهی ئامادەیى دهكهوێته كار.”
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمشەو 9ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “لە كاتژمێر 12ی سبەینێ شەممە 10ی تشرینی یەكەمەوە، زانكۆلاین (www.regayzanko.com) بۆ ماوەى (10) ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوازدهی ئامادەیى دهكهوێته كار و تا كاتژمێر 12ی شەوی 19ی تشرینی یەكەم بەردەوام دەبێت.”
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دهرچووانی پۆلی (12)ی ئامادهیی لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوه و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچووان دهبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتووەتهوه دهتوانن فۆرمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
بۆ خوێندنى تایبەتیش، زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لە خوێندنى تایبەت دابەش بکەن.
سەبارەت بەپلانى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمى خوێندنى (گشتى، پارالێڵ، ئێواران)، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لە زانکۆ حکومییەکان ئەمساڵ (54) هەزار و 537 کورسى تەرخانكراوە، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووى وەرگرتن لە هەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوکات پلانى داواکراوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بریتییە لە (27) هەزار و 630 کورسى خوێندن.