دیێری ئارا: نێیمار بە دەستەکانی ئاماژە بۆ بەرشلۆنە دەکات

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان، نێیمار دا سیلڤا دانوستاندنی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگرتووە و دەیەوێت بۆند لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژووبکات.

ڕۆژنامەی “دیاری ئارا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نێیمار چیتر لەوە تێگەیشتووە مێسی لە یانەی بەرشلۆنە ناڕوات و پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمان و هیچ یانەیەکی دیکەوە ناکات، بۆیە بە ناچارییەوە دانوستاندنەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگرتووە و پلانەکانی گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئاندرێ کوری، لێپرسراوی پێشووی کاروبارە یاساییەکانی “نێی” بە میدیای “ئیل لاتۆریاڵ”ی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە، ” نێیمار جارێکی دیکە لەگەڵ مێسی یاریدەکاتەوە، بەڵام لە پاریس سانت جێرمان نا، بەڵکو لە بەرشلۆنە”.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، دوای دەستبەکاربوونی خوان لاپۆرتا وەک سەرۆکی ئازولگرانا، نێیمار بە ئاشکرا ئاماژەی بۆ کردوون کە ئامادەیە بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە یارییان بۆ بکات.

ڕۆژنامەی “دیاری ئارا” ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە گەڕانەوەی نێیمار بە موچەی خەیاڵی و پاداشت و مەرج ڕوونادات، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئامادەیی نیشانداوە بەپێی بارودۆخی نوێی یانە کەتەلۆنیەکە پەیوەندییان پێوەبکاتەوە، واتا موچەی کەمتر تەنها لەپێناو دووبارە یەکگرتنەوەی لەگەڵ لیۆ مێسی.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم: ئەمڕۆ گەورەترین ژمارەی توشبوون تۆماركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share