پاریس هێرشی هەڵگەڕاوەی بۆ مباپێ دەستپێکرد

یانەی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە کیلیان مباپێی فەرەنسی کردووە، پێشتر هیچ یاریزانێک ئەو ئۆفەرەی پێشکەش نەکراوە.

گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، لە ماوەی ڕابردوودا یاریزانەکە جەختی لەوە کردەوە کە بڕگەی نوێکردنەوە تاوەکو 2025 کارا ناکات، سەرچاوەکانیش پێیانوایە ڕیاڵ مەدرید لەپشت ئەم بڕیارەوەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی “ئیل شێرینگیتۆ”ی ئیسپانی، ئیدارەی ناسڕ خلێفی گرێبەستێکیان تاوەکو 2027 پێشکەشی “ئاسکەکەی فەرەنسا” کردووە، لەو ماوەیەدا 500 ملیۆن یورۆیان بۆ تەرخانکردووە، کە 100 ملیۆنی وەک مووچەی ساڵانەیە و 100 ملیۆنیش لەپای نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.

“شێرینگیتۆ” ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ڕیاڵ مەدرید هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی مباپێ نانێت، تاوەکو ئەو کاتەی پاریس سان جێرمان ڕەزامەندی نیشاندەدات بەرامبەر دەستبەرداربوون لێی.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئەلۆنسۆ بخەنە جێگەم

بابەتی دواتر

ئارسەر چۆن پێناسەی مێسی و کریستیانۆ و نێیمار دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share