پاش ئاڵۆزییەكان و پێشهاتە نوێیەكانی ئوردن، ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سەربازی ئەو وڵاتە دەستگیركران و ئەمریكاش وەڵامی هەیە.
نید پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “چاودێریی ڕاپۆرتەكان لەبارەی پێشهاتە نوێیەكانی وردن دەكەین و لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە”.
ئەوەشی وتووە، “شا عەبدوڵا هاوبەشێكی سەرەكی ئەمریكایەوە و پشتیوانییەكانی خۆمانی بۆ دەردەبڕین”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دەسەڵاتدارانی ئوردن، ئەمڕۆ شەممە چەند بەرپرسێكی دیاری سەربازییان دەستگیركرد، هۆكاری ئەوەش بۆ هەوڵێكی كودەتا دەگێڕدرێتەوە.