ڤیدیۆ.. دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی بنکەی بوشەهری ئێرانی بیسترا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی بنکەی ئەتۆمیی بوشەهر بیسترا و لەلایەن کەسانی نزیک لە بنکەکەوە ڤیدیۆی تۆمارکرا.

محەمەد تەقی، جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگای بوشەهر ڕایگەیاندووە، “ئەو تەقینەوەیەی لە ئاسمانی بنکەی ئەتۆمیی بوشەهر بیستراوە، تەنها تاقیکردنەوەی کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر بنکەکە بووە “.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتوویەتی، “بۆ ئامادەکاری و تاقیکردنەوەی توانای بەرگریی مووشەکی، ئەو مانۆڕە ئەنجامدراوە و سەرکەوتووبووە”.

تەقی ئاشکرایکردووە، پێش تاقیکردنەوەکە ئاگاداری هەموو لایەک کراوە و ئاسمانی ناوچەکە و دەوروبەری هاوئاهەنگبوون لە ڕووداوەکەدا.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە تەقینەوەکان لە ئاسمانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە مانۆڕی سەربازی ناودەبرێن لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share