عێراق داوای پارە بلۆككراوەكانی لە سویسرا كردووەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا سویسرییەكەیدا، پرسی پارە بلۆككراوەكانی عێراقیان لە بانكەكانی ئەو وڵاتە تاتووێ كرد.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان، ئیجنازیۆ كاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا گەیشتە بەغداد، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوە و پاشتر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

لەو كۆنگرەیەدا، وەزیری عێراقییەكە ئاشكرایكرد، “لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان كرد لە هەموو بوارەكان، باسمان لە پارە بلۆككراوەكانی عێراقیش كرد لە بانكەكانی سویسرا”.

فوئاد حسێن ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێكتێگەیشتنێك لەنێوان هەردوو وڵات واژووكرا، پرسی كۆچبەرانی عێراق لە سویسرا و ئەوروپاش وتووێژیان لەبارەوە كرا”.

 لە كۆنگرەكەدا ووەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، “بابەتی دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرامان باس لێوەكرد، چونكە دەتوانێت ڕۆڵێكی باڵای هەبێت بۆ سەقامگیریی عێراق”.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی سویسرا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوە دوایین سەردانی نابێت بۆ عێراق و مەبەستیان لە دەربڕینی پشتیوانییە بۆ سەقامگیریی عێراق و ئاشكراشیكردووە، “ئامادەكاری دەكەین بۆ دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق”.

بابەتی پێشتر

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر لیستەر تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share