عێراق دەیەوێت كۆتایی بە بەهەدەردانی گازی سروشتی بهێنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2013دا كۆتایی بە سوتاندنی گازی سروشتی لە وڵاتەكە دەهێنرێت، ئەو گازەی لە كێڵگە نەوتییەكان دەسوتێنرێت و بە هەدەر دەچن.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا، حامد زوبعی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم ئاشكرایكردووە، “وەزارەتی نەوت پلانێكی گشتگیری هەیە بۆ ئەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەكان دابین بكات، ئەوەش لەڕێی وەبەرهێنان لەو گازەی لەگەڵ پرۆسەی دەرهێنانی نەوت دێتە دەرەوە و كێڵگە گازییەكان”.

ئەو بەرپرسەی نەوتی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بڕی ئەو گازەی ئێستا وەبەرهێنانی تێدادەكرێت بریتییە لە 60%ی كۆی گازی عێراق، كە بۆ وێستگەكانی كارەبا بەشێوەیەكی جێگیر دابین دەكرێت”.

زوبعی ئەوەشی خستەڕوو، “ساڵی 2022 و سەرەتای ساڵی 2023 ئەو پرۆژەیە تەواو ئامادە دەبێت كە مەبەستێتی كۆتایی بە دۆسییەی ئەو گازەی دەسوتێت و بەهەدەر دەڕوات، بەوەش بڕێكی زۆری گاز بۆ وێستگەكان ئامادە دەكرێن”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی، عێراق بۆ چوار ساڵی لەسەریەكە ڕیزبەندی دووەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە زۆرترین گازی سروشتی دەسوتێنن.

ڕاپۆرتەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی، لە ساڵی 2016دا عێراق 17 ملیار و 73 ملیۆن مەتر چوارگۆشە گازی سوتاندووە، دواتر لە ساڵی 2019دا ئەو بڕە بەرزبووەتەوە بۆ 17 ملیار و 91 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە گازی سروشتی.

سوتاندنی گازی سروشتی، مەبەست لێی ئەو بڕە لە گازەیە كە لە كێڵگەكانی دەرهێنانی نەوت دێنە دەرەوە و بەهۆی ئەوەی ڕێگایەك بۆ كۆكردنەوەیان نییە، بەناچاری دەسوتێنرێن و بەهەدەر دەچن.

بابەتی پێشتر

کارەبای نیشتمانی لە هەندێک شوێنی سلێمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بە فەرمی خۆی کاندیدکرد: مێسی چانسێکی دیکەمان پێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share