(ڤیدیۆ) مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر لیستەر تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 30ی پریمەرلیگی بەرانبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

سیتی گواردیۆلا لە یاریگای وڵڤس بووە میوانی لیستەر سیتی و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر لەبەرژەوەندی یانە زەبەلاحەکەی شاری مانچستەر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 58 و 74 لەلایەن بنجامین مێندی و گابریێل جیزوسەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/xq3x51

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە کۆی 31 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 74 و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا لیستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی لە 56دا وەستایەوە و پلەی دووەمیان بۆ مانچستەر یونایتد چۆڵکرد.

بابەتی پێشتر

عێراق داوای پارە بلۆككراوەكانی لە سویسرا كردووەتەوە

بابەتی دواتر

تۆرینۆ 2-2 یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share