باوکێک لە کەرکوک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات و بەشێک لە جەستەی دەسوتێنێت

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دوێنێ هەینی 2ی نیسان منداڵێکی چوار ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک و دواتر دایکی منداڵەکە ئاشکرایکردووە کە هاوسەرەکەی ئەشکەنجەی منداڵەکەیداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ باوکی منداڵەکە دەرچووە و پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێت”

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەی ئازادییە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام دەست و قاچی داخکراوە.

منداڵەکە تەمەنی چوار ساڵانە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەلایەن دایکەوە ئاشکراکراوە کە هاوسەرەکەی بەردەوام ئەشکەنجەی منداڵەکەیداوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە هەماهەنگی دەكەین

بابەتی دواتر

چێڵسی 2-5 وێست برۆمیچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share