کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا لە تیوتەر دەڵێت، “ئێمە نیگەرانین لەو ڕوداوەی شاری سلێمانی کە چەند ئەندامێکی LGBTI دەستگیرکراون”.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئاسایشی سلێمانی لە گەڕەکی سەرچنار چەند هاوڕەگەزخوازێکیان دەستگیرکرد و ئەوە کاردانەوەی بەدوادا هات، دواتر لەسەر ئەو ڕوداوە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە ئەنجامدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share