جەمیل بایک بۆچونی پەکەکە لەسەر قسەکانی ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ڕایگەیاند، ناتوانن بڵێن چالاکی ئۆجەلانی هێنایە قسە، بەڵام چالاکییەکانی نەورۆز پەیامێکی کاریگەر بوو بۆ دەوڵەتی تورکیا.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵەکانی نزیک لە حزبەکەی ڕایگەیاندووە، “دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام بێت،واتا دەبێت نەوترێت، ئێمە ئەوەمان هێنایە زمان، دونیا ئەوەی بینی، ئەوە بەسە، راستە لە نەورۆزدا هەڵمەتێکی مێژوویی پێکهات، بەڵام دەبێت ئێمە بەهێزی بکەین و سەریبخەین”.

پێشتر عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا ڕایگەیاندبوو”ئێوە چی دەکەن بۆ خۆتانی بکەن، بۆ منی نەکەن. ئەگەر ئێوە بۆ خۆتان شتێک بکەن ئەو کاتە من لەم زیندانەدا نامێنم، ئەگەر لە ئیمراڵی سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەچێت، هۆکارەکەی ئێوەن، چونکە من ئەو کار و ڕەفتارانەی دژ بە ئێوە دەکران قبوڵم نەکردن و خاوەندارییم لە ئێوە کرد، ئێوەم هەستانە سەر پێ، کردمن بە گەلێکی نمونەیی لە جیهاندا و لەبەر ئەوەیە تۆڵە لە من دەکەنەوە. ئەگەر لە ئیمراڵی لە دژی من سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەچێت، هۆکارەکەی ئەوەیە، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت کۆتایی پێ بێت دەبێت ئێوە خاوەنداریی لە خۆتان بکەن، بۆ دیموکراسی و ئازادیی خۆتان تێکۆشان گەورەتر بکەن، ئێوە تێکۆشان گەورە بکەن ئەو کاتە ئەو سیاسەتە پاکتاوکارییە کۆتایی پێدێت”.

جەمیل بایک، ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیادیان کرد، حکومەتی تورکیا ناچار تاکتیکی دیکەی گرتە بەر و هەر کاتێک تەنگاو دەبن بە چاوپێکەوتن یان پەیوەندیی تەلەفونیی دەیانەوێت گەل فریو بدەن و شەڕی تایبەت لەدژی رێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان درێژ پێبدەن، بەڵام دەبێت تێکۆشانەکان بەردەوام و بەهێزتر بن”.

پێشتر عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕابەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە نیگەرانی خۆی نیشاندابوو لەوەی ڕێگەنادرێت پارێزەرانی بیبینن و تەنها بە تەلەفۆن ڕێگەیانداوە لەگەڵ دەرەوەی ئیمراڵی قسە بکات.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم 926 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) فەرەنسا یەکەم بردنەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی رابردووی شەقامی سالم دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ تۆمەتباری‌ رووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.…
زیاتر ببینە

ئازادكراوانی بادینان: لە پرسی دەستگیركردنی چالاكواناندا پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە بكرێت

نوێنەرانی ئازادكراوانی بادینان لەسەر پرسی دەستگیركردنی چالاكواناندا روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا دەكەن بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا بكرێت.…
Total
0
Share