ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە ئەنجامدراوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “هەڵمەتەکەی هێزەکانی ئاسایش لەو گەڕەکەی شاری سلێمانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی بووە و لەسەر داوای زۆرێک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە بووە کە دیاردەکە بێزاری کردوون”.

ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش ئاماژە بەوەشدەکات کە هەڵمەتەکەی ئەوان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی بووە نەک بە ئامانجگرتنی توێژێک یان چینێکی کۆمەڵگە.

بابەتی پێشتر

سێ خوێندکاری کچی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە گوندێکی نزیک مەریوان هەڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share