کریستیانۆ پەیامێکی ئاڕاستەی ئانسو فاتی کرد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەی یوڤانتۆس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پەیامێکی دۆستانە ئاڕاستەی ئانسو فاتی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

ئانسو فاتی چەند مانگێکە بەهۆی پێکان و نەشتەرگەری قاچی لە یاریکردن دابڕاوە و بەهۆی شکستهێنانی چارەسەرە سەرەتاییەکان ناوبراو ناچاردەبێت نەشتەرگەرییەکی دیکە ئەنجامبدات.

کریستیانۆ جیاواز لە یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پەیامێکی ئاڕاستەی فاتی کردووە و نوسیویەتی، ” دەی ئانسو..بەم نزیکانە دەگەڕێیتەوە، چەند ساڵێک لەمەوبەر دووچاری پێکانێکی قورس بووم، شکان و درزبردنی ئێسکی قاچم، ماوەی ساڵێک لە یاریکردن دابڕام بەبێ ئەوەی بتوانم تەنها یارییەکیش ئەنجامبدەم، لەو بارودۆخەوە ئەزموونم وەرگرت و زیاتر فێربووم. ئەوەی بەسەرمداهات یاریدەدەرم بوو بۆ وردبوونەوە لە بچوکترین ڕێکارەکان بۆ پاراستنی جەستەم لە پێکانی دیکە”.

ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ئیسپانیا لەم وەرزەدا تەنها 10 یاری بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە ئەنجامداوە، تۆمارکەری 10 گۆڵ و چوار ئەسیست بووە، بەڵام لە تشرینی دووەمی 2020وە دووچاری پێکان هاتووە و بڕیاربوو لە سەرەتاکانی مانگی ئازار بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

بابەتی پێشتر

یاریزانێکی دیکەی ڕیاڵ مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆی لەسەرە

بابەتی دواتر

" هەمیشە بەخۆم دەڵێم لە مێسی و ڕۆناڵدۆ باشترم "

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share