(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید تۆڵەی شکستەکانی سوپەر و کۆپای لە ئالاڤێس کردەوە

ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئالاڤێس گەڕانەوەیەکی بەهێزی تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 20ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای میندێزۆڕۆزا بووە میوانی یانەی ئالاڤێس و یاری نێوانیان بە بردنەوەی مێرەنگیەکان بە ئەنجامی (1-4) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی ڕیاڵ گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 15 کاسیمێرۆ بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 41 کەریم بنزیمە ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵی بێوەڵام فراوانکرد، لە کۆتا ساتەکانیشدا (خولەکی 45) ئیدین هازارد بە گۆڵی سێیەم تا ڕادەیەک یارییەکەی یەکلاییکردەوە و ئەو تایمە بە سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یانەی خانە خوێ هەوڵیدا گەڕانەوە تۆماربکات و لە خولەکی 59 گۆڵێکیان لەلایەن خوسێ لویس سامارتینەوە تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە گڕوتینی شاهانەی بەهێزتر کرد و دووبارە دەستیانکردەوە بە هێرشبردن.

لە خولەکی 70 کەریم بنزیمە گۆڵی چوارەم و کۆتایی پێهێنەری یارییەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆاییهات (1-4).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (40) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، هەروەها جیاوازیان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە، لە کاتێکدا ئەتلەتی هێشتا ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 20ی ئەنجامنەداوە و یارییەکی دواخراویشی هەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

بابەتی دواتر

مۆناکۆ 3-1 مارسیلیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share