كۆرۆنا لە هەرێم.. 755 توشبوو و 10 مردن

9 هەزار و 200 پشكنین ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 755 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 200 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 755 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 333 توشبوو چاكبوونەتەوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 122 هەزار و 915 توشبوو، لەو ژمارەیە 109 هەزار و 995-یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 680 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

کێشەی کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماوەی ساڵێکە بەردەوامە بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو کۆتاییهاتن و نەمانی دەرمان…
Total
0
Share