بایرن بەبێ بەرگری ڕوبەڕوی لایپزیک دەبێتەوە؟

دوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نیودەوڵەتیەکان، یانەی بایرن میونشن ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز بەرانبەر لایپزیکی ڕکابەری ئەنجامدەدات.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 27ی بوندس لیگا، یانەی بایرن میونشن یەکێک لە بەهێزترین ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئەم وەرزە بەرانبەر لایپزیکی دووەمی ڕیزبەندی ئەنجامدەدات کە نێوانیان لە پلەی یەکەم و دووەم تەنها چوار خاڵە.

بەپێی زانیاریەکانی بێلد سپۆرت، هانزی فلیکی ڕاهێنەری بایرن ڕوبەڕوی ئاستەنگی مرۆیی و وەرزشی دەبێتەوە، چونکە چەندین ئەستێرە و یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن.

جیروم بواتینگ بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکان، ئالفۆنس دەیڤیز بەهۆی کارتی سوور و نیکلاس سولی بەهۆی پێکانەوە لە هێڵی بەرگری یانە ئەڵمانیەکە بەشداری ناکەن، بەڵکو تەنها بنجامین پاڤارد وەک باڵی بەرگری ڕاست، خاڤی مارتینێز و داڤید ئالابا لە پێگەی سەنتەری بەرگری و لوکاس هێرناندێز دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی بەرگری باڵی چەپ.

سەرەڕای ئەوەی یانە باڤارییەکە بەم شێوازە لە پێکهاتەی سەرەکیدا کێشەی نابێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی یەدەگەوە ناچاردەبن بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن و پێکانی هەر بەرگریکارێک فلیک ناچاردەکات یاریزانی هێڵی ناوەند لە بەرگری بەکاربخات.

بابەتی پێشتر

کۆرتوا و بنزیمە دوای ڕیکۆردێک کەوتوون لە 88وە ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

دیبالا بۆ سەرۆکی یوڤانتۆس: ئەوە ناکەم کە تۆ دەتەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share