دۆخی مۆدریچ و کروس یەکلاییکرایەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بە تۆنی کروس و مۆدریچی وتووە ئێوە دوو یاریزانی گرنگی ئێمەن، بەڵام پێویستە ڕێگە بە یاریزانە لاوەکانیش بدەین بونی خۆیان بسەلمێنن.

ئەنچیلۆتی جەختی کردۆتەوە کە پێویستی بە هەردوو یاریزانەکە هەیە و نایەوێت هیچیان لەگواستنەوەى زستانەدا بڕۆن.

بەڵام بە هەردوو یاریزانەکەشی وتووە کە هەرسێ یاریزان کامافینگا و چوامینی و ڤالڤێردی بونیان لە یانەکەدا گرنگەو پێویستە بواریان بۆ بڕەخسێت تا تواناکانی خۆیان پیشان بدەن.

تۆنی کروس خولەکی زیاتر یاریی بەردەکەوێت بەڵام مۆدریچ بەهۆی کەم یارییکردنییەوە زۆر توڕەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share