لە ئیتاڵیا پێشبڕکێیە بۆ ئیسکۆ

ئیسکۆ ئالارکۆن، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و چوار یانەی گەورەی ئیتاڵیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

تۆڕی “توتۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی لەچەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوووەتەوە، کە یانەکانی سالێرنیتانا، فیۆرنتینا، ڕۆما، لازیۆ لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی ئیسکۆ کێبڕکێی توند لە نێوانیاندا دروستبووە.

چوار زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئیسکۆ کردووە، هەوڵدەدەن بە مووچە و پاداشتی بەرز قایلی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یەکێکیان سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

نزیکترین دوو یانە لە یاریزانە ئیسپانییەکەوە، ڕۆما و لازیۆ-ن، بەتایبەت ڕۆما کە بە هاوکاری مۆرینیۆ هەوڵەکانیان چڕكردووەتەوە.

ئیسکۆ لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی هەڵوەشاندەوە، حاڵی حازر پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە و دەتوانێت بێبەرامبەر یانەی داهاتووی دیاریبکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی رابردووی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

"لووتکەی کۆتایی" بۆ بێلینگهام دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیانیچ: نازانم بۆ یاریناکەم و بێزارم

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە، میرالیم پیانیچ هۆکاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە نازانێت و دووپاتیشیدەکاتەوە، کە بێزارە. پیانیچ…
Total
0
Share