ئەمریكا.. لە ڕوداوێكی تەقەكردندا ژمارەیەك هاوڵاتیی ئەمریكی كوژران

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هەڕەمەكی لە ویلایەتێكی ئەمریكا ژمارەیەك هاوڵاتیی ئەمریكی كوژران، منداڵیشیان تێدان.

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هەڕەمەكی لە باشووری ویلایەتی كالیفۆرنیا چوار كەس كوژران كە منداڵیشیان تێدان.

هەروەها لە ئەنجامی هەمان ڕوداو، دوو كەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، ئەو شوێنەی تەقەكەی لێكراوە كۆنتڕۆڵكراوە، هیچ هەڕەشەیەك لەسەر هاوڵاتییانی ناوچەكە نەماوە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە دەستگیركراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەم مانگی ڕابردوودا لە ئەمریكا بەهۆی سێ ڕوداوی تەقەكردنەوە، نزیكەی 10 كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

پاش ئەو ڕوداوانە جۆ بایدن داوای لە كۆنگرێس كرد، یاسایەك دەربكەن بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران لە 7ی تشرینی یەكەم هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share