نزیكەی 300 هەزار ئۆكرانی لە خێرسۆن هەڕەشەی بێنانییان لەسەرە

ئۆكرانیا هۆشداریی دەدات لەوەی نزیكەی 300 هەزار كەس لە شاری خێرسۆن خەریكە خۆراك و پێداویستییە پزیشكییەكانیان لێدەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ڕێگە نەدان بە گواستنەوەی هاوڵاتییانی شاری خێرسۆن بۆ ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی خۆیان، خەریکە خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکان لەو شارە دەبڕێت كە نزیكەی 300 هەزار كەسی تێدانیشتەجێیە.

باسی لەوەش كردووە، بەهۆی گەمارۆدانەکەی سوپای ڕوسیاوە خێرسۆن ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە، خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکانیش خەریکە تەواو دەبن.

لەبەرامبەریشدا تاوەكو ئێستا ڕوسیا ڕەتیدەکاتەوە ڕێڕەوە مرۆییەکان بکاتەوە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share