وەڵامەکانی سوارێز لە پرێس کۆنفرانسی ماڵئاواییکردن لە بارسا بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ، پێنج شەممە ڕێکەوتی (24)ی ئەیلولی 2020 لویس سوارێزی هێرشبەری ئورۆگوایی بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانەی بەرشلۆنە کرد.

یانە کەتەلۆنییەکە وەک ڕێزلێنانێک لە پێشکەشکارییەکانی، ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان بۆ ئەنجامدا و جگە لە بارتۆمیوی سەرۆکی یانە، زۆرینەی یاریزانانی ئازولگرانا بەشدارییان تیاداکرد.

پێستۆلێرۆ لە وەڵامەکانیدا سوپاسی یانەی بەرشلۆنەی کرد، کە لەسەردەمێکدا بۆندیان لەگەڵدا واژووکردووە لەلایەن زۆرینەی میدیا و فیدراسیۆنە وەرزشییە جیهانییەکانەوە بەهۆی ڕووداوی گازگرتنی لە جۆرجیۆ کیلینی دژایەتیکراوە، تەنانەت نەیتوانیوە تاوەکو ماوەیەکیش یاریبکات.

ئەمەش کورتەیەکە لەوەڵامەکانی:

ماڵئاواییەکی قورس

” بڕیارەکە بۆ من زۆر قورسە، پێش هەموو شتێک سوپاسی یانەی بەرشلۆنە دەکەم کە متمانەیان پێبەخشیم لەکاتێکدا هەڵەیەکی گەورەم کردبوو، هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو مامەڵەیەم بەرانبەرم کردیان، هەمووان دەزانن چەند هەوڵیاندا بۆ گواستنەوەم”.

هاوڕێکانم بەجێدەهێڵم

” چەندین هاوڕێم بەجێدەهێڵم، بە هەستێکی بێوێنەوە لێرە دەڕۆم، سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە لەگەڵمدا ئازاریان چەشت، ساتە خۆشەکانیشمان بەیەکەوە بەشکرد و بۆ هەر ئازارێک هاندەرمبوون بگەڕێمەوە، هیوادارم منداڵەکانم بەردەوام بینەری باوکیان بن نازناوەکان بەرزبکاتەوە و گۆڵ تۆماربکات، ئەوان وەک باشترین دەمبینن، هەروەها سوپاسی هەموو هاندەران و هەست سۆزیان دەکەم، سوپاسی کارمەندانی یانەکەم دەکەم، یان هەر کولییەک لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانە”.

خەون بوو هاتەدی

“پەیوەندیکردنم بە بەرشلۆنەوە خەون بوو هاتە دی، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم بگەمە ئاستی ئەو ڕیکۆردە بەهێزانە، دوای ئەوەی شەش ساڵم بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند، ئێستا هەست بە شانازی دەکەم”.

یادگارییەکی زۆر

“چەندین ساڵ لێرەبووم و یادگارییەکی زۆرم تۆمارکرد، یەکەم نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، تۆمارکردنی گۆڵ، پلەی ستەیشن لەگەڵ یاریزانان، دوای وازهێنان هەر یاریزانێک ڕێگەیەک دەگرێتەبەر و ئەو یادگارییانە لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت”.

سوپاسگوزاری بەرشلۆنەم

“دەبێت شانازی بەوە کارانەوە بکەم کە کردوومە، کەسانێک هەن هاوڕاتن و کەسانێکی دیکەش بەو ڕادەیە بیرت هاوڕانابن، لەکۆتاییدا پێویستە گۆڕانکاری ڕووبدات و سوپاسگوزاری بەرشلۆنەم کە هەمیشە پاڵپشتم بووم و کەمتەرخەمییان نەکردووە”.

مانگێکی شێتانە

“مانگێکی شێتانەمان بەڕێکرد، چەندین زانیاری نادروست بڵاوکرانەوە، بابەتگەلێک کە مرۆڤ توڕەدەکەن، هەمووان دەزانن پەیوەندی من و مێسی چۆن بووە، بەڵام کاتێک گەیشتمە ئێرە پێیان وتم ئاگاداری مێسی بە، دواتر بەیەکەوە باشترین ئاستمان پێشکەشکرد و شانازی پێوەدەکەم”.

گڕوتینی یاریکردن

“بیرم لە بڕیارەکە کردووەتەوە، تازە ئەوە تێپەڕی، هێشتا پێموایە دەتوانم لە خولی ناوخۆی ئیسپانیا کێبڕکێ بکەم، زیاتر لە وەرزی ڕابردوو ویستی سەرکەوتنم هەیە، دڵنیابن بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوام دەبم لە بەدیهێنانی ئامانجە نوێیەکانم”.

ڕاهێنەر پشتی پێنەبەستم

“ئێمە دەڕؤین، بەڵام یاریزانان و یانەی بەرشلۆنە بەردەوام دەبن. ڕاهێنەری نوێ پشتی پێنەبەستم، منیش هەستم وایە لەگەڵ باشترین یاریزانانی جیهان یاریمکرد و بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بووم، هیوادارام لەبیرم نەکەن و ئەو کارە باشانەیان لەبیربمێنێت کە بۆ یانەکەم کردووە”.

بڕیاری فرۆشتن

“کاتێک ڕاهێنەر بڕیاری دەستبەرداربوونی پێڕاگەیاندم، دەمزانی پێشوەخت بڕیارەکە دراوە، لێرە بەردەوام ڕاهێنانم دەکرد تاوەکو ئەوکاتەی چارەسەرێک دەدۆزمەوە، ڕاهێنەریش لەم بارەیەوە هیچ کێشەیەکی نەبوو”.

بە بازاڕکردن

“کاتێک بەرشلۆنە ناوی منی خستە ناو بازاری گواستنەوەکانەوە چەندین پەیوەندیم پێوەکرا، هەستمکرد دەتوانم لە یانەیەکی دیکە بەهەمان هێزو توانا یاریبکەم”.

ڕوبەڕوبوونەوەی بارسا ناوازەیە

” زۆر پەرۆشم بۆ پەیوەندیکردن بە یانە نوێیەکەم و ئاڵنگارییەکانی وەرزی داهاتوو، یاریکردن بەرانبەر بەرشلۆنە کە یانەی پێشوومە تایبەتە، لە پێشتر ئەوەم بە هاوڕێیان وتووە، پێموتوون بەرگریکردن بەرانبەرم نایاب دەبێت”.

لۆمەی خۆم ناکەم

“شکستەکان ناخەمە ئەستۆی خۆم، پێویستبوو لە خولی یانە پاڵەوانەکان ڕەخنە لەخۆمان بگرین، کاتێک یاریمدەکرد بە ئازاربووم بەهۆی پێکانەکانەوە، بەڵام هەرگیز لۆمەی خۆم ناکەم، شانازی دەکەم”.

ئاستەمە هەرسبکرێت

“زۆر ئاستەمبوو ڕۆیشتن لێرە هەرس بکەم، بەڵام ئەوە جیهانی تۆپی پێیە، هەموو شتێک ڕوودەدات”.

لەگەڵ سیمیۆنی قسەیکردووە

“بەر لەوەی پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆوە بکەم سەبارەت بە یانەکە لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی و ئەنتوان گریزمان قسەم کرد، بە حەسامەت و خەونی گەورەوە پەیوەندییان پێوەدەکەم، ئەتلەتی هەمیشە لەپێناو نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیا ململانێکاربووە، یانەیەکی بە ئامانجە، هیوادارم بتوانم لەگەڵیاندا کارێکی گەورە بکەم”.

سان لۆرینزۆ

“هیچ شتێکم لە سان لۆرینزۆوە پێنەگەیشتووە، لیۆ مێسی دەزانێت چۆن بیردەکەمەوە و منیش دەزانم ئەو چۆن بیردەکاتەوە، ئێمە کەسانی پێگەیشتووین”.

ڕوبەڕوبوونەوەی مێسی

” لە پێشوودا بەدرێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە ڕوبەڕوی مێسی بوومەتەوە، ئەوەش هیچ شتێک لە پەیوەندی نێوانمان ناگۆڕێت، وەک وتم ئێمە کەسانی تێگەیشتووین و بابەتەکان تێکەڵناکەین”.

پەیوەندیەکەی کومان

” بابەتی دەستبەرداربوون لێمان نامۆ نەبوو، پێشتر چەند لێکدانەوەیەک لەبارەی ئەو یاریزانانە کرابوو کە دەبوو یانەکە بەجێبهێڵن و پەیوەندیکردنی کومان ئەو ڕاستییەی دووپاتکردەوە، ئێمە ئێستا دەمانەوێت وەک چۆن پەیوەندیمان بە یانەکەوە کرد، بە جوانترین شێوە ماڵئاوایی بکەین”.

بابەتی پێشتر

مۆدریچ: ڕیاڵ کوالیتی بەرزە و دەبێت هازارد بە لەسەدا سەدی تواناکانیەوە بگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

مێسی: ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوویدا ئازاریدام و بەو شێوەیە گوزارشتم لە توڕەییم کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share