لە 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 981 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆكە بووە كە 449 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 10 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، سێ كەسیان لە هەولێر و سێ كەس لە سلێمانی و چوار كەسێكیش لە دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 428 كەس.

بابەتی پێشتر

حەلبوسی چووە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە

بابەتی دواتر

میدیاکان ڕۆمانیۆلی بە بەرشلۆنەوە دەبەستنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share