محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چووە هۆڵی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەستپێبكات.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكردووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چووەتە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكە.
بڕیاروایە لەم دانیشتنەدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بدرێت.