ناوەندی مافەکانی مرۆڤ: ڕێژەی 73.6%ی جیابوونەوەی هاوسەران لە دەرەوەی دادگاکانن

ناوەندی ستراتیژیی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق دەکات، داواش لە حکومەت دەکات ڕۆڵی هەبێت لە ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەو دیاردەیە.

حازم ڕدینی جێگری سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، دوایین ڕاپۆرتی ئەنجومەنی بالای دادوەریی عێراق دەریدەخات لە مانگی ڕابردوودا، شەش هەزار و 330 حاڵەت، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 660 حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان بوون کە دەکاتە 73.6%ی کۆی جیابوونەوەکان لەو مانگەدا.

سەبارەت بە هۆکارە پاڵنەرەکانی زۆربوونی ڕێژەی جیابوونەوە دەڵێت، دۆخی ئابوری، ڕێژەی بێکاری و کرانەوە بەهۆی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هۆکاری زۆربوونی جیابوونەوەن، جگە لەوەش زیادبوونی هاوسەرگیریی دووەم، هەوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی و هاوسەرگیریی بە زۆر هۆکاری دیکەی زۆربوونی ئەو دیاردەیەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسییەکانی زیادبوونی دیاردەی جیابوونەوە وادەکەن پەروەردەیەکی باش و تەندروست بۆ منداڵانی ئەو خێزانانە نەبێت، لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە بە ڕەخساندنی هەلی کار و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەروونی و چارەسەرکردنی توندوتیژییە خێزانییەکان.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی نۆ سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بەسەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی شاندی باڵای یەكێتی گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share