باڵیۆزی عێراق لە ئێران دەچێتەوە تاران و دەستبەکار دەبێتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئێران دەچێتەوە تاران لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و دەست بە کارە دیبلۆماسییەکانی دەکاتەوە.

نەسیر عەبدول موحسین باڵیۆزی عێراق لە ئێران دەچێتەوە تاران، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوای هێرشەکەی سەر هەولێر لە رۆژی، 15ی مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بانگهێشتی کردەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە دوو بەرپرسی دیبلۆماسییەوە ئاشکراکراوە، باڵیۆزەکەی عێراق دەچێتەوە باڵیۆزخانەی عێراق و دەست بە هەموو کارە دیبلۆماسییەکانی دەکاتەوە.

بەرپرسە دیبلۆماسییەکە کە قسەی بۆ میدیایەکی عەرەبی کردووە وتوشیەتی، “گەڕانەوەی باڵیۆزەکە هاوتایە لەگەڵ چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، لەنێویاندا سوێندەکانی ئێران بۆ “رێزگرتن لە سەروەری عێراق.”

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق: ماکرۆن دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی عێراق بکات

بابەتی دواتر

لە ناحیەی شۆڕش نەوت دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share