(500) ملیۆنی بۆ کچان خەرجکردووە

مایک تایسن، ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان لە چاوپێکەوتنێکدا دانی پێدا دەنێت، کە سەروەتەکەی لەپێناو کچاندا بەکارخستووە و هیچ میراتێک بۆ ماڵ و منداڵەکەی بەجێناهێڵێت.

مایک تایسن، ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان لە چاوپێکەوتنێکدا بە پۆدکاستی “The Pivot”ی ڕاگەیاندووە، “کۆتا ملیۆنی سەروەتەکەم لە پێناو چاکسازی دەروونی خۆمدا بەکارهێنا، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە لە ژیانی وەرزشیمدا 500 ملیۆن دۆلارم کۆکردەوە و هەموویم لەپێناو کچاندا خەرجکرد، وا دەردەکەوت داهاتەکانم زۆرن، بەڵام لە ماوەی 15 بۆ 16 ساڵدا کۆتاییم پێهێنان.”

“ئایرۆن مایک” دەڵێت، “هیچ میراتێک بۆ ماڵ و منداڵەکەم بەجێناهێڵم، ئەوەی بۆیان بەجێدەهێڵم کارکردنی جدی و نوێژکردنی زۆرە، پارە یارمەتییان نادات، بەڵکو زیانیان پێدەگەیەنێت، فێریان ناکات چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن لە ئاستەنگی و نەهامەتییەکاندا.”

ئەفسانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داهات کۆدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان (CIES) ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە.…
Total
0
Share