خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر بۆسنە یاریدەکات، ئیسپانیاش لە یاریگای لاکارتۆخا میوانداری کۆسۆڤۆ دەکات.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک لە “ئێم ئێس ڤی ئارینا” پێشوازی لە مەقدۆنیای باشوور دەکات، هەروەها ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیتوانیا.

لە بەهێزترین ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕی سێیەمدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی میوانداری پۆڵەندا دەکات، لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەشدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداریبکات.

 

ئەرمینیا – ڕۆمانیا (7:00)

بۆسنە – فەرەنسا (9:45)

ئۆکرانیا – کازاخستان (9:45)

یۆنان – جۆرجیا (9:45)

ئەڵمانیا – مەقدۆنیای باشوور (9:45)

لیشتنشتاین – ئایسلەندا (9:45)

لیتوانیا – ئیتاڵیا (9:45)

ئێرلەندای باکوور – بولگاریا (9:45)

نەمسا – دانیمارک (9:45)

مۆڵدۆڤا – ئیسرائیل (9:45)

سکۆتلەندا – دورگەکانی فارو (9:45)

ئەندۆرا – هەنگاریا (9:45)

ئینگلتەرا – پۆڵەندا (9:45)

سان مارینۆ – ئەلبانیا (9:45)

 

یاری دۆستانە

سوید – ئیستۆنیا (6:45)

سویسرا – فنلەندا (9:45)

بابەتی پێشتر

ڕێواس فایەق: لەبەر كێشە ناوخۆییەكان و ململانێی لایەنەكان خاوەنی دەستووری خۆمان نیین

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی دوو ئەستێرە ناودارەکەی دەبەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share