مێسی یان مارادۆنا؟ دێل بۆسکی چووه‌ به‌ره‌ی ڕامۆس و فێرگسۆنه‌وه‌

ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ڤیسینتی دێل بۆسکی ده‌چێته‌ به‌ره‌ی ئه‌و وه‌رزشکارانه‌ی که‌ مێسی له‌ مارادۆنا به‌باشتر له ‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.

له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا دێل بۆسکی بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی لیۆ مێسی و ئه‌و ئاسته‌ ئاشکراده‌کات، که‌ به‌ درێژایی مێژووی یاریکردنی پێشکه‌شیکردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتین و جیهان به‌راوردی ده‌کات، له‌ کاتێکدا ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانییه‌که‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌که‌دا ژیاوه‌ به‌باشی شاره‌زای تواناکانی مێسی و مارادۆنا بووه‌.

دێل بۆسکی به‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی ڕاگه‌یاندووه‌، ” زیاتر پێموایه‌ مێسی له‌ مارادۆنا باشتره‌، لیۆ زۆر باشه‌ و به‌شداری تۆمارکردنی ڕێژه‌یه‌کی زۆری گۆڵی کردووه‌، بۆچوونه‌کانم ناشارمه‌وه‌، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو یاریزانه‌که‌م بینیوه‌ ده‌توانم به‌بێ دوودڵی باشترینیان ده‌ستنیشانبکه‌م، که‌ مێسییه‌”.

بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌ مێسی یان مارادۆنا وه‌ک باشترینی ئه‌رجه‌نتین بۆ وه‌رزشکاران مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ره‌.

دێل بۆسکی ده‌چێته‌ به‌ره‌ی ئه‌و یاریزان و ڕاهێنه‌رانه‌ی که‌ پێیان وایه‌، مێسی کاریگه‌ری له‌ مارادۆنا زیاتر بووه‌ و چه‌ندین ناوداری وه‌ک سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن و سێرجیۆ ڕامۆس و ماریۆ کیمپس له‌خۆده‌گرێت.

له‌ جه‌مسه‌ره‌که‌ی دیکه‌ش که‌ مارادۆنا وه‌ک باشترین هه‌ڵده‌بژێرن، چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی وه‌ک پیلێ و باتیستۆتا و فیگۆ و زیکۆ بوونیان هه‌یه‌.

بابەتی پێشتر

پراندێلی وێنای تاکتیکی فیۆرنتینا ده‌گۆڕێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری پاریس پەیامێکی ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی کریستیانۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share