ڤایناڵدوم لە لووتکەوە بۆ یاریزانێکی نەخوازراو

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، یاریزانی هۆڵەندیی یانەی پاریس سان جێرمان چاوەڕوانی دوایین ئۆفەرەکانی یانەی ڕۆما دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم لە پێکهاتەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ جێگەی نەبووەتەوە، لە ئێستاشدا لەگەڵ کریستۆف گالیتیێ لە هەمان بارودۆخدایە، ڕاهێنەرەکە وەک یەکێک لە نەخوازراوەکان لێی دەڕوانێت.

یانەی ڕۆما لەسەر خواستی جوزێ مۆرینیۆ هەوڵەکانی بۆ ناوەندکارە هۆڵەندییەکە دەستپێکردووە، بەڵام کێشە لە بەرزی مووچەکەیدایە و داواکراوە کەم بکرێتەوە.

ئیدارەی “جێلاڕۆسی” دەیانەوێت بە خۆپاراستن لە ڕێساکانی یاریی خاوێن گرێبەستی لەگەڵ یاریزانەکەی پاریسدا واژۆ بکەن و بۆ وەرزی نوێ، هاوشانی دیبالا هەوڵی بەدەستهێنانی ناسناوی “سکۆدیتۆ” بدەن.

مۆرینیۆ لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەی نیمانیا ماتیچ، زەکی چەلک، میل سڤیلار، پاولۆ دیبالا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share