چاڤی ئامانجی یانەی بەرشلۆنەی دیاریكرد

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، ئامانجی یانەكەی گەیشتنە بە چامپیۆنز ‏لیگی وەرزی داهاتوو.‏

پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەی گرانادا لەخولی ئیسپانیا، كە بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 8:30 ‏خولەك بەڕێوەبچێت، چاڤی هێرناندێز بەشداریی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.‏

چاڤی ئاماژەی بەوەدا، بەسەر كۆمەڵێك كێشەی گەورەدا هاتووە و سەری سووڕماوە كە ‏بەرشلۆنە لەو دۆخە خراپەدایە.‏

وتیشی، “ئامانجی سەرەكیمان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو”.‏

ڕاهێنەرەكەی بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەوەی ئەوان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاست دەڕۆن و ‏تیپێكی بەهێز دروستدەكەن بۆ وەرزی داهاتوو.‏

ڕۆیشتنی كۆتینیۆ-شی بە ئەرێنی زانیوە، بەوەی زۆری مووچەی یاریزانەكانی لە یانەكەدا ‏چارەسەركردووە، نەیشاردەوە هەوڵ دەدەن دەستبەرداری دوو یاریزانی تریش ببن.‏

ستایشی ئاستی بەرزیی دانیال ئالڤێسی بەرگریكاریشی كرد و پێیوایە لە ڕووی ‏هێرشبەریشەوە سوودی دەبێت بۆیان.‏

بابەتی پێشتر

هەلی یاریكردنی مێسی بەرامبەر لیۆن كەمە

بابەتی دواتر

فیفا پاڵێوراوەكانی زە بێستی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share