سزایەکی تر چاوەڕێی بەرشلۆنە دەکات

پاش دوورخستنەوەى لیڤاندۆڤسکی بۆ سێ یاریی، ئێستا باس لە دوورخستنەوەى تۆرێس دەکرێت بۆ 12 یاریی.

لە یارییەکەى ئەتلەتیکۆ و بەرشلۆنە، تۆرێس و ساڤیچ لە بەشێکی یارییەکەدا پێکدا هەڵپژان و ناوبژیوانیش بە کارتی سوور هەردووکیانی کردە دەرەوە.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەردوو یاریزانەکە لەلایەن لیژنەى سزادانی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە ڕابگیرێن.

بە پێی بۆچونی ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی، ئەگەری سزادانی هەردوو یاریزانەکە لە نێوان 4 بۆ 12 یاریدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share