نرخی یونایتد چه‌نده‌؟ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی به‌ریتانیا کڕیاره‌..

خێزانی گلایزه‌رس بیر له‌ فرۆشتنی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌که‌نه‌وه‌، به‌های پشکه‌کانیشیان به‌ نزیکی چوار ملیار پاوه‌ند خه‌مڵاندووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ کڕینی پشکه‌کانی ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچ له‌ یانه‌ی چێڵسی شکستیهێنا، سێر جیم ڕاتکلیف که‌ ناودارترین و ده‌وڵه‌مدنترین پیاوی به‌ریتانیایه‌ بیر له‌ کڕینی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌کاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، خێزانی گلایزه‌رس به‌رامبه‌ر داواکاری و ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وامی هانده‌رانی “ڕێد دێڤڵز” کۆڵیانداوه‌، له‌ ئێستادا ئاماده‌ن پشکه‌کانیان بفرۆشن به‌و مه‌رجه‌ی کڕیارێک بتوانێت داواکارییه‌ داراییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات.

به‌پێی ڕاپۆرتێکی “بلومبێرگ”، ئه‌ندامانی خێزانی گلایزه‌رس بیریان له‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ کڕیاره‌کان کردووه‌ته‌وه‌، به‌های بەشێک لە پشکه‌کانیان به‌ 3.75 ملیار پاوه‌ند خه‌مڵاندووه‌، که‌ ئه‌وه‌ش به‌های ته‌واوه‌تی پشکه‌کانیان نییه‌، به‌و واتایه‌ی کڕیاری نوێ نابێته‌ خاوه‌نی یانه‌ و کۆی گشتی نرخی پشکه‌کانیان پێنج ملیاری ته‌واوه‌.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مه‌درید له‌ فرۆشتنی یوڤیچ هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه‌

بابەتی دواتر

هەرێم کەمال ئاغا هەواڵێك "بەدرۆدەخاتەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
Total
0
Share