کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

كەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نمەباران و بارانبارین دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش، بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوكات نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەكات و پاشان كاریگەریی بارانبارین درێژ دەبێتەوە و نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت.

راشیگەیاند، لە كاتەكانی شەودا، رێژەی دابارین زیاددەكات و لە زۆربەی ناوچەكان، باران دەبارێت، هاوكات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان، كەمێک بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرمی بە نزیكی 4 بۆ 5 پلە بەرزدەبێتەوە، هاوكات لە ناوچە شاخاوییەكانیش، پلەی گەرمی 6 بۆ 7 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر 12 پلەی سیلیزی

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی

سلێمانی 10  پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی

دهۆك 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان 16 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share